اعترافات تکان دهنده ابراهیم علیزاده

ئیبراهیم عەلیزادە، سكرتێری كۆمەڵە (رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمەنیستی ئێران)
دیمانەی ئینتەرنێتی: فەرەیدون بێوار
...رووبەر: ئەو گۆڕانكاری و شەپۆلی خۆپیشاندان و شۆڕشە جەماوەریانەی كە لە سەرەتای ساڵەوە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوینی گرتۆتەوە، ئایا پێشبینی دەكەیت بەم نزیكانەش لە ئێران خۆپیشاندان و شۆڕشی جەماوەری دژی رژێمی ئێران بێتە ئاراوە و رژێمەكە بروخێت؟
عەلیزادە: كوماری ئیسلامی توشی چه‌ندین قه‌یرانی چاره هه‌ڵنه‌گره. ئابوری ئێران تووشی ئیفلاس بووه و زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان، ئه‌گه‌ر دانهخرابن به نیوه‌ی زه‌رفیه‌تی خۆیان ئیش ده‌كه‌ن. ئه‌م دیارده‌یه بێكارییه‌كی به لێشاوی به‌شوێندا هاتووه. هەروەها توشی قه‌یرانی ناوخۆیی ده‌سه‌ڵاتە، ریفورمخوازهكانیان له ده‌سه‌ڵات ده‌ركرد، به‌ڵام موحافیزه‌كاره‌كان نه‌یانتوانی یه‌كگرتووی ریزه‌كانی خۆیان بپاریزن. توشی قه‌یرانی سیاسیه، واته كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌كی به‌رینی جه‌ماوه‌ری، بۆ نموونه دو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به ملیۆنان خه‌ڵك رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ته‌نیا به سه‌ركوت و كوشت و بڕ توانی پاشه‌كشه‌یان پێبكات. توشی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تییه و له ژێر گۆشاری ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا و به تایبه‌ت ئا‌مریكا دایه. رژێمێك به‌م هه‌مووه كێشه و گیروگرفتهوە، له حاڵێكدا كه هیچ پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیشی بۆ نه‌مابێته‌وه و توانای هیچ چه‌شنه ریفورمێكی ئابوریشی له ژیانی خه‌ڵكدا نه‌بێت و جه‌ساره‌تی هیچ چه‌شنه رفورمێكی سیاسیشی نه‌بیت، چۆن له‌م هه‌مووه كێشه‌یه ده‌رباز ده‌بێت. ئه‌ویش له كاتێكدا كه سه‌رهه‌ڵدان و خه‌بات و شۆڕش سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه‌شی گرتبێته‌وه. له‌م ناوه‌دا پێویسته ئاماژه به كاریگه‌ری چاره‌نووسی ده‌وڵه‌تی سوریا له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی بكه‌م. به روخانی ده‌وڵه‌تی سوریا یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌كه‌دا ده‌روخێت. ده‌ستی كۆماری ئیسلامی تا راده‌یه‌كی زۆر له كێشه‌كانی ناوچه‌كه و له لوبنان و فه‌له‌ستین كورت ده‌بێته‌وه. هه‌ر بۆیه كۆماری ئیسلامی گه‌لێك به چاره‌نوسی ده‌وڵه‌تی سوریاوه ماندووه.
رووبەر: رێگر چیه بۆ وه‌ها سه‌رهه‌ڵدانێك له ئێران؟
عەلیزادە: دوو هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌یان دوا خستووه یان ئه‌توانم بڵێم دوای ده‌خه‌ن: یه‌كه‌م، دیكتاتۆرییه‌تێكی بێ سنووری رژێمێكی مه‌زهه‌بی كه له هیچ تاوانێك ده‌ست ناپارێزێت. دووهه‌م، ئه‌وه‌ی كه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك هێشتا نازانن دوای روخانی ئه‌و رژێمه چ بارودۆخێك دێته ئاراوه. ئۆپۆزسیۆنی لیبراڵ و ئۆپۆزسیۆنی چه‌پ وه‌كو دوو ره‌وتی سه‌ره‌كی دژ به رژێم هیچ كامیان نه‌یانتوانیوه به قه‌ده‌ر پێویست وه‌كو به‌دیلێك متمانه و سەرنجی جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و لای خۆیان رابكێشن. هەر چەندە ئه‌م هۆكارانه ده‌توانن نه‌مێنن. له قوناغی ئێستادا تاكتیكی مانگرتنی گشتی ده‌توانێ له ئاماده كردنی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بۆ به‌ره‌و روبونه‌وه‌ی یه‌كلایی كه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ رژێم ده‌ور ببینێ.
رووبەر: تێبینی ئەوە دەكرێ كە حزبە كوردییەكانی كوردستانی رۆژهەڵات هەماهەنگ و یەكهەڵوێست نین و گوتارێكی یەكگرتووتان نییە، بۆچی تاوەكو ئێستا پارتە كوردییەكانی رۆژهەڵات خۆیان رێك و یەكنەخستووە بۆ ئامادەكردنی شۆڕش لە ئێران بە تایبەتی لە بەشە كوردستانییەكەی؟
عەلیزادە: كێشه‌ی ناو حیزه سیاسیه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه هه‌ركامه‌یان له چاره‌نووسی پرسی كورد چ پرۆژه و به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌یه، هه‌رچه‌ند دیاره له‌م بابه‌ته‌شه‌وه جیاوازیه‌كان كه‌م نین. به‌ڵكو كێشه ئه‌وه‌یه كه هه‌ركامه‌یان چ رێبازێك بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه ده‌گرنه‌به‌ر، جا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی، فیدرالی، خودموختاری، یان هه‌ر شتێكی دیكه بێت. جیاوازیه‌كان به‌ر له‌وه‌ی كه له ئامانجدا ده‌ركه‌وێت له‌و رێبازه‌دا به‌دی ده‌كرێت.
هۆكاری ئه‌و یه‌كنه‌گرتنه‌وه، ئه‌ونده‌ی بۆ لایه‌نی ئیمه هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه ئه‌و جیاوازییەیە. لایه‌نه كوردیه‌كان هه‌ر كام به پێی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به شوێن هاوپه‌یمانی تایبه‌تی خۆیان له ئاستی ئێراندان و ئه‌وه‌نده‌ی كه بیر له‌و هاپه‌یمانییه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌نده له خه‌می یه‌كخستنی ریزه‌كانی خه‌باتی گه‌لی كورد به‌رانبه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران، نین.
رووبەر: رەخنەی ئەوە لە ئێوە (مەبەستم تەواوی حزبەكانە) دەگیرێت كە تاوەكو ئێستا پرۆژەیەكتان بۆ ئێرانی داهاتوو، واتە ئێرانی دوای رژێمی ئیسلامی پێنییە، تەنانەت پرۆژەیەكی یەكگرتووتان بۆ چۆنییەتی چارەسەر كردنی پرسی كورد لە كوردستانی رۆژهەڵات نییە، بۆچی؟
عەلیزادە: بۆ ئێرانی داهاتووش ئاسۆی جیاواز له ناو حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستاندا هه‌یه. هه‌ر ئه‌و جیاوازییه كاریگه‌ری داناوه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان. له دوو ساڵی رابردوودا كه ریفۆرمخوازه‌كانی ناو حكومه‌ت كه‌وتنه دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات له ئێران، ژماره‌یه‌ك له حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران به كرده‌وه چوونه پاڵ ریفۆرمخوازه‌كان كه له به‌ره‌یه‌ك به ناوی ره‌وتی سه‌وزدا كۆ بووبوونه‌وه. له حاڵێكدا ئێمه لامان وابوو كه ئه‌م مەسەلەیە له ناوه‌رۆكی خۆیدا هه‌وڵدانه بۆ ده‌رباز كردنی حكومه‌تی ئیسلامی له قه‌یرانێك كه توشی بووه. ئه‌م سیاسهتەی كه حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان گرتویانه‌ته‌به‌ر نه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی ئێران بۆ پێشه‌وه نابات، به‌ڵكو هه‌نگاوێك به‌ره‌و دواوەی ده‌كشێنێته‌وه. ریفۆرمخوازه‌كان هیچ لایه‌كیان له حیزبه كوردییه‌كان نه‌كرده‌وه، له راستیدا ئه‌وەی كه حیزبه كوردییه‌كان به شوێنی‌دا رۆییشتن خۆشه‌ویستێكی یه‌كلایه‌نه بوو. دیاره ئه‌م راده‌یه له جیاوازی رێگره له‌وه‌ی كه ئه‌م حیزبانه له به‌ره‌یه‌كدا له ده‌وری یه‌ك كۆببنه‌وه.
رووبەر: ئێوە، یاخود حزبە كوردستانییەكان لەگەڵ حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران، بەتایبەتی موجاهیدینی خەلق پەیوەندیتان چۆنە و دید و بۆچوونی ئەوان سەبارەت بە ماف و پرسی كورد چۆنە؟
عەلیزادە: ئێمه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان له‌گه‌ڵ رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵك نیه. حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستان هه‌ر كامه‌یان به پێی هه‌ڵویست و بۆچوون و رێبازێك كه گرتویانه‌ته به‌ر، هاوپەیمانه‌كانی خۆیان له ئاستی سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا هه‌ڵبژاردوه. ئێمه خۆمان له به‌ره‌ی چه‌پ و سۆسیالیستی ئۆپۆزسیۆنی ئێران‌دا ده‌بینینه‌وه. له حاڵێكدا حیزبه سیاسیه‌كانی دیكه‌ی كوردستان هاوپەیمانانی خۆیان له ناو رێكخراوگهلێك وه‌كو كۆماریخوازان و مهلەكییهكان و توده و زۆرینەدا ده‌بیننه‌وه.
روانگه و بۆچونی ئۆپۆزسیۆنی لیبراڵی ئێران، له‌وه‌ی كه پرۆژه‌ی فیدراڵیان بۆ داهاتووی ئێران له حیزبه‌كانی كوردستان سه‌لماندووه، له ئه‌ساسدا ریشه‌ی له ناسیۆنالیزمی ئێرانیدایه. ئه‌وان دڵیان بۆ ئه‌وه ناسوتێ كه نه‌ته‌وه‌ی كورد له ئێران سته‌می لێده‌كرێت، ئه‌وان به شوێن پروژیهكهوهن كه یه‌كگرتوویی خاكی ئێرانی پێبپارێزن. كه هه‌ر له‌م سه‌ره‌تایه‌وه و له حاڵێكدا هیچ دهستێكیشیان له ده‌سه‌ڵاتدا نیه، ئه‌م بۆچونه له په‌سه‌ند كردنی وه‌ها پرۆژه‌یه‌ك هانده‌ریان بێت، ئاخۆ كاتێك ئارته‌ش و زیندان و ئابووری و یاسایان به ده‌سته‌وه بێت، چون له‌گه‌ڵ كورده‌كان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن؟
رووبەر: ئایا ئێوە لەگەڵ گۆڕین و رووخاندنی رژێمی ئاخوندی ئێراندان، یان لەگەڵ چاكسازی و گۆڕانكاری دان؟
عەلیزادە: دیاره ئیمه له‌گه‌ڵ گۆڕین و روخاندنی رژێمی كۆماری ئیسلامی داین و بۆ وه‌ها ئامانجێك تێده‌كۆشین. به‌ڵام ئه‌مه به‌و واتایه نییه كه بۆ پێكهێنانی گۆڕانكاری و ریفۆرم له چوارچێوه‌ی ئه‌م سیستەمەشدا هه‌وڵنه‌ده‌ین. ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه ئه‌م رژێمه مادام زه‌ختی جه‌ماوه‌ری به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت به‌رانبه‌ر به داخوازیه‌كانی جه‌ماوه‌ر پاشه‌كشه ناكات و هیچ مافێك به ره‌سمی ناناسێت. هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی هاوسه‌نگیه‌كی وه‌ها كه رژێم ناچار بكات هەندێك له داخوازیه‌كانی خه‌ڵك بسه‌لمێنێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه بارێك له‌سه‌ر شانی خه‌ڵك سوك ده‌كات، به‌كرده‌وه هه‌نگاوێكیش له روخاندنی ئه‌و رژێمه نزیكمان ده‌كاته‌وه. ئه‌وه به واتای ئه‌وه نیه كه ناوه‌رۆكی ئه‌و رژێمه گۆڕاوه، به‌ڵكو به واتای پاشه‌كشه‌ی دیاری كراوه به‌رانبه‌ر به زه‌ختی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، ئه‌وه ته‌نیا ده‌توانێ به‌رهه‌می هاوسه‌نگی هیز بێت، نه‌ك هیچ چه‌شنه خۆشباوه‌ڕییه‌ك. ئه‌و هه‌ڵوێسته هه‌م به‌رژه‌وندی ئه‌مرۆی جه‌ماوه‌ری له‌به‌رچاوه و هه‌م ئاسۆی رزگاری دوارۆژیان.
رووبەر: بەرای ئێوە چارەسەری پرسی كورد لە ئێران چۆن دەكرێ، بە سەربەخۆیی دەوڵەتی كوردی، یان ئۆتۆنۆمی یان سیستەمی فیدراڵی؟
عەلیزادە: چاره‌سه‌ری پرسی كورد له ئێران په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌وەی كه چی رژێمێك له تاران له‌سه‌ر كار بێت. ئێمه له رژێمێكی هاوچه‌شنی رژێمی پاشایه‌تی پێشوو یان رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێستا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكه‌ین كه به دڵخوازی خۆی مافه سه‌ره‌تایه‌كانی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی كورد به‌ره‌سمی بناسێ و به‌كرده‌وه پێیانەوە پابه‌ند بێت. هه‌ر بۆیه لامانوایه پێویسته شان به شانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی چه‌وساوه و سته‌ملێكراوی ئێران بۆ روخاندنی ئه‌و رژێمه و هێنانه سه‌ركاری رژێمێك كه مافی دیاریكردنی چاره‌نووس بۆ خه‌ڵكی كورد، واته مافی جیا بوونه‌وه و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به ره‌سمی بناسێت. كاتێك كه به هۆی وه‌ها هه‌ڵوێستێكی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی هیچ رێگرییه‌كی سه‌ربازی، ئابووری، سیاسی، نێوده‌وڵه‌تی، له‌سه‌ر رێگای پێكهینانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ خه‌ڵك كوردستان نه‌ما، ئه‌و كات ئێمه و هه‌موو خه‌ڵكی كورد به شێوه‌یه‌كی كۆنكرێت بارودوخه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و بڕیاری جیا بوونه‌وه، یان مانه‌وه‌ی دڵخوازانه له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا ده‌ده‌ین و زه‌مانه‌تی پێویست بۆ پاراستنی مافی گه‌لی كورد وه‌رده‌گرین.
رووبەر: حزبە كوردستانییەكانی رۆژهەڵات چالاكی سەربازیتان كەمە یان نییە، ئایا حكومەتی هەرێم رێگاتان پێنادات، یان خۆتان كەم چالاكن یان باوەڕتان بە چالاكی هێز و سەربازی نەماوە؟
عەلیزادە: دیاره ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌هۆی بارودۆخی سیاسی له ئێران و له كوردستانی عێراق، ئه‌و هێزه به‌پێی سیاسه‌تێكی دیاریكراو چالاكییه‌كی راسته‌وخۆی پێشمه‌رگانه‌ی له دژی هێزه‌كانی رژێم به‌ڕێوه نه‌بردووه، بهڵاَم به‌ردوام خۆی له‌گه‌ڵ رژێمی ئیسلامی‌دا له‌حاڵی شه‌ڕدا دیوه و هه‌رگیز به‌م هۆیه‌وه ده‌ور و جێگای خه‌باتی چه‌كداری له ناو ستراتیژی ئێمه‌دا نه‌چۆته ژێر پرسیار، به پێچه‌وانه‌وه پاراستنی نه‌ریتی ئه‌و شێوه‌یه له‌خه‌بات هه‌تا هاتووه حه‌قانیه‌ت و پێویستی خۆی زیاتر نیشان داوه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له‌كوردستان كه‌سانێك هه‌ن كه جێگا و شوێنی خۆیان له ناو ریزی ریفۆڕمخوازانی حكومه‌تی ئیسلامی‌دا ده‌بیننه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ن له ناو كه‌لێن و كه‌له‌به‌ره‌كانی لایه‌نگرانی به ده‌سه‌ڵات و بێدهسهلاتی ئه‌و حكومه‌ته‌دا جێگایه‌ك بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه، ئه‌وانه‌ی پشت له رابردووی پڕ له شانازی هێزی پیشمه‌رگه ده‌كه‌ن و تۆوی راڕایی و بێ باوه‌ڕی به رێبازی خه‌باتی پیشمه‌رگانه له ناو جه‌ماوه‌ردا بڵاو دەكه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ی وا ده‌نوێنن كه گویا سه‌رده‌می دیالۆگ و گفتوگۆی شارستانیانه‌یه و وه‌لانانی توندوتیژییە له خه‌باتی سیاسی‌دا، له‌حاڵێكدا كه دوژمنانی ئازادی، خه‌ڵكی كوردستان له سه‌ر سه‌ركوت و داپلۆسین و زیندان و ئه‌شكه‌نجه و ئێعدامی تێكۆشه‌رانی سیاسی به‌رده‌وامن و به زه‌بری چه‌ك حوكمی خۆیان به سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌سه‌پێنن، ئه‌وه مافی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای خه‌ڵكی كورده كه بۆ دیفاع له مافه سه‌رتاییه‌كانی خۆی، بۆ پاراستنی حورمه‌ت و شه‌رافه‌تی خۆی، ده‌ست بۆ چه‌كیش ببات وه‌كو ئامرازێكی خه‌باتی سیاسی.
به‌ڵام ئه‌وه‌یكه ئه‌م هێزه له چ سه‌رده‌مێك، له چ ئاستێك و له كام ناوچه‌ی جوغرافی دیاریكراو له كوردستان چالاكی چه‌كدارانه‌ی خۆی رێكده‌خات، كارێكی كۆنكرێته كه په‌یوه‌ندی به‌لێكدانه‌وه‌ی ئێمه له بارودۆخه‌كه‌دا هه‌یه. له هه‌لومه‌رجی ئێستادا ئه‌وله‌وییه‌ت بۆ ئێمه خوڵقاندنی كه‌ش و هه‌وایه‌كه كه خه‌ڵكی كوردستان بتوانن له رێكخراو و كۆڕ و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی جۆراوجۆردا له ده‌وری یه‌كتر كۆببنه‌وه و له پێناوی باشتر كردنی بارودۆخی ژیانی خۆیان و بردنه‌سه‌ری وشیاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیاندا كه‌ڵك له‌و دامه‌زراوانه وه‌ربگرن. خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی ئێمه‌ش له كاتی گونجاوی خۆیدا له خزمه‌ت خێراتر كردنی ئه‌م ره‌وته و ئاسانكاری بۆ سه‌ركه‌وتندا ده‌بێ.
رووبەر: پەیوەندیتان لەگەڵ ئەمریكادا چۆنە، ئایا بەم نزیكانە دیالۆگتان لەگەڵ ئەمریكا كردووە سەبارەت بەم رەوشە، یاخود تۆ پێتوایە ئەمریكا یارمەتی حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران دەدات بۆ ئەوەی شۆڕش لە ئێران بێتە ئاراوە و ئەو رژێمە بروخێت؟
عەلیزادە: ئێمه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان به ئامریكاوه نیه. وه‌ها پێوهندییەك به قانجی خه‌باتی ئه‌مرۆی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئازادی نازانین. لامانوایه كه په‌یوه‌ندی ئا‌مریكا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی كورد له‌ئێران ئیستاشی له‌گه‌ڵبێ ته‌نیا په‌یوه‌ندییه‌ك بووه له ئاستی هه‌واڵگری و له چوارچێوه‌ی رێكخراوه‌كانی هه‌واڵگریدا. ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا هێشتا نه‌گه‌یشتوه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه به كارتی كورد له كوردستانی ئێران دژ به كۆماری ئیسلامی كایه بكات. لاموایه كه هیچ چه‌شنه یارمه‌تییه‌كی جیدیش له لایه‌ن ئامریكاوه به حیزبه سیاسیه‌كانی كوردی ئێرانی نه‌دراوه. ئه‌وه‌ی كه ئایا له داهاتوودا ئا‌مریكا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی خۆی ده‌گۆڕێ، له ئیستاوه روون نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاو له هه‌ڵوێستی ئا‌مریكا به‌رانبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به گشتی بكه‌ین، ئه‌م راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا سیاسه‌تێكی به پارێزهوهی به‌رانبه‌ر به كێشه‌ی كورد گرتۆهتهبهر و ئه‌وه‌نده‌ی كه راگرتنی دڵی ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له‌و وڵاتانه‌ی كه كورده‌كان تێیدا ده‌ژێن، مه‌به‌سته، هه‌رگیز ئه‌وه‌نده ئاوڕی له مه‌سه‌له‌ی كورد نه‌داوه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه ئا‌مریكا ئه‌گه‌ریش رۆژێك له رۆژان خوازیاری روخاندنی رژێمی ئێران بێت، نایەوێ ئه‌م رووداوه له ئاكامی شۆڕشێكی به‌رینی كۆمه‌ڵایه‌تی بێته كایه‌وه كه خه‌ڵكی كوردیش تێیدا ده‌ور ببینێ.
رووبەر: سەركردەیەكی كوردی رۆژهەڵات دەڵێت: ئیتلاعاتی ئێران خۆی خزاندۆتەوە ناو حزبە كوردییەكانی رۆژهەڵاتەوە، ئەمەشە وایكردووە كە حزبە كوردییەكان پێكەوە ناكۆك بن، رای تۆ لەمبارەیەوە چییە؟
عەلیزادە: ناكۆكی ناو حیزبه كوردییه‌كان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وەوە نییه كه ئیتلاعاتی ئێران چه‌نده كاری سیخوری له ناویاندا به‌رێوه ده‌بات. ده‌زگای ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی له‌م بابه‌ته‌وه فروفیشاڵهكانی له‌گه‌ڵ واقعیهتهكان نایه‌نه‌وه. ئه‌و ده‌زگایه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده به‌هێز بوایه، پێویستی به‌وه نه‌ده‌بوو كه ته‌بلیغات به شانوگه‌ری له‌چه‌شنی، "ئه‌ڵماسی فریو" بكات و یان خۆی به‌وه رابنێت كه چه‌ند كارێكی سیخوری له ناو ئه‌م یان ئه‌و حیزبی ئۆپۆزسیۆندا كردوه‌و. ئه‌مجۆره خۆرانانه پێش ئه‌وه‌ی كه نیشانه‌ی هێز و ده‌سه‌ڵاتی ده‌زگاكانی ئیتلاعاتی رژێم بن، نیشانه‌ی لاواز بونێكە كه ده‌یهه‌وێ له‌م رێگه‌یه‌وه بیشارێته‌وه.
رووبەر: لە دوای 2003ەوە زۆرترین ئینشیقاق لەناو حزبە كوردییەكان روویداوە، بەتایبەتی حزبەكانی كوردستانی رۆژهەڵات، تۆ هۆكارەكەی بۆچی دەگەڕێنیتەوە، پێتوایە دەستێكی دیاری دەرەكی هەیە، یان خۆتان لەسەر پۆست و دەسەڵات و سامان ناكۆكن؟
عەلیزادە: به بڕوای من بۆ ناسینی هۆكاری سه‌ره‌كی جیابوونه‌وه و ئینشیقاق له ناو حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستاندا، پێش ئه‌وه‌ی كه بچینه سۆراغی ده‌ستی ده‌ره‌كی یان خود كێشه له‌سه‌ر پۆست و ده‌سه‌ڵات و سامان، ئه‌وانه له‌وانه‌یه گۆشهگهلێك له واقعیهتهكهمان پێ نیشان بده‌ن، به‌ڵام هه‌مووی ته‌وزیح ناده‌ن، پێویسته بچینه ناوه‌رۆكی سیاسی كێشه‌كانیانه‌وه. ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت كێشه‌یه‌كیش له‌سه‌ر پۆست و ده‌سه‌ڵات هه‌بێت، له ناوه‌رۆكی خۆیدا سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی هه‌یه. ئه‌م ئینشیقاقانه یان راسته‌وخۆ به هۆی جیاوازی بیروڕا، سیاسه‌ت، ستراتێژ و ئامانج روویانداوه، یان ناراسته‌وخۆ له‌ژێر كاریگه‌ری شكست و پاشه‌كشه و ناكامی سیاسی هاتوونه ئاراوه. بۆ نمونه به دڵنیاییه‌وه پێتان ده‌ڵیم كه چی ئینشیقاق له ناو ریزه‌كانی ئێمه‌دا روویداوه، به روونی و به شه‌فافی له ئاكامی گۆڕانكاری له بیروڕا و سیاسه‌ت و ستراتیژی ئه‌و هاوڕییانه‌دا بووه كه هه‌ستیان به‌وه كردووه له چوارچێوه‌ی ره‌وتی ئێمه‌دا ناگونجێن و رێگه‌یه‌كی دیكه‌یان هه‌ڵبژاردووه.
رووبەر: رەخنەی ئەوەتان لێدەگیرێت كە نەتانتوانیوە لەناو خودی ئێران و بەشە كوردستانییەكەی بەشێوەیەكی رێكخراو خەڵكی وشیار بكەنەوە، تەنانەت پچڕان لە نێوان ئێوە و جەماوەری كوردستان هەیە، ئێوە خەریكی چین؟
عەلیزادە: ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه له‌گه‌ڵ واقیعی سیاسی ئێستای كۆمه‌ڵگای كوردستان نایه‌ته‌وه. پێوه‌ندییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر له نێوان خه‌ڵكی كوردستان و چالاكی حیزبی له ئاستی جه‌ماوه‌ریدا هه‌یه. به‌واتایه‌كی تر كۆمه‌ڵگای كوردستان كۆمه‌ڵگایه‌كی حیزبییه و له رووداوه سیاسیه‌كاندا به‌وردی چاوی له هه‌ڵوێستی حیزبه سیاسیهكانییهتی. بۆ نمونه له دوو ساڵی رابردوودا ره‌وتێك هه‌وڵیدا و ئیستاش هه‌وڵده‌دات كه خه‌ڵكی كورد به‌رێته پاڵ لایه‌نگری له باڵێكی ناورژێم كه ئێستا له ده‌سه‌ڵات دورخراوه‌ته‌وه، له هه‌مانكاتدا رهوتێكیتر كه لایه‌نی ئێمه بێت به پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵی داوه كه خه‌ڵكی كورد له وه‌ها هه‌ڵویست و رێبازێك بپارێزێ و تێیدا سه‌ركه‌وتوو بووه. ئه‌گه‌ر جه‌ره‌یانی ئێمه واقیعێكی به‌هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوایه نه‌یده‌توانی پێش به‌م ره‌وته بگرێت. با رووداوی مانگرتنی گشتی 23ی گوڵانی ساڵی پارتان بیر بخه‌مه‌وه كه چلۆن كوردستان بۆ ده‌ربرینی ناڕەزایی له ئێعدامی پێنج رۆڵه‌ی تێكۆشه‌ر له سه‌ر داوای كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كانی تر، یه‌كپارچه مانی گرت. یان چه‌ند ساڵ پێشتر له 16 گه‌لاوێژدا چلۆن مانگرتنێكی گشتی له‌سه‌ر داوای ته‌نیا كۆمه‌ڵه سه‌رتاسه‌ری كوردستانی داگرت. ئێمه رێكخراوێكین كه به به‌رده‌وامی له جه‌رگه‌ی ژیان و خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستاندا به شێوازی جۆراوجۆردا حزورمان هه‌یه. ئه‌وەی كه لێره ده‌یبینی ته‌نیا ویترینی ئه‌و رێكخراوه‌یه.
رووبەر: حزبە ئیسلامییەكانی هەرێمی كوردستان (كۆمەڵ و یەكگرتوو و بزوتنەوەی ئیسلامی) پەیوەندی بەهێز و مێژووییان لەگەڵ حكومەتی ئێران هەیە، تۆ پێتوایە پەیوەندی ئەو حزبانە كاریگەری سلبی دەبێ لەسەر پرسی كورد لە كوردستانی رۆژهەڵات، رای تۆ لەمبارەیەوە چییە؟
عەلیزادە: هێزی ئیسلامی سیاسی له‌كوردستانی ئێران، نه ئێرانی و نه عێراقییه‌كه‌ی، خاوه‌نی هیچ پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نیه. ئیسلامییه‌كانی كوردستانی عێراقیش نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانیوه سەرنجی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران بۆ لای خۆیان رابكێشن، به‌ڵكو گه‌لێك ناخۆشهویستیشن. ئه‌گه‌ر رۆژێك له رۆژان كۆماری ئیسلامی ئێران بیهه‌وێ ئه‌وانه له دژی خه‌باتی خه‌ڵكی كورد له دیوی ئێران به كار بێنێ، وه‌كو ئه‌وه ده‌بێ كه چه‌ند سه‌د كه‌سێك به هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی زیاد بوو بێ، ئه‌وه‌ش هیچ هاوسهنگییەك ناگۆڕێ. له كوردستانی عێراقیش له ده پازده ساڵی رابردوودا نه‌ماندیوه كه كۆماری ئیسلامی ئه‌و هیزانه‌ی له دژی ئێمه كه بنكه و بارەگامان له هه‌رێمی كوردستاندا بووە، به كار هێنابێ. بەڵام له ساڵانی 90 بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزبی دیموكراتیان ته‌حویلی كۆماری ئیسلامی داوه، كه ئیعدام كران.
رووبەر: ماوەی دوو مانگ لە بەردەركی سەرای سلێمانی خۆپیشاندان كرا، هاوشێوەی میسر نوێژی سیاسی كرا و اللەاكبر دەوترایەوە، باس لەوە دەكرێ كە حكومەتی ئێران لە رێگەی حزبە ئیسلامییەكانەوە هەوڵی تێكدانی رەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان دەدات، رای ئێوە لەم بارەیەوە چییە؟
عەلیزادە: به بڕوای من ئه‌و خۆپیشاندان و حه‌ره‌كه‌تانه له ئه‌ساسدا هه‌ڵقوڵاوی كێشه‌كانی ناوخۆی هه‌ریمی كوردستان بوون و هیچ پێوهندیهكییان به ده‌ست تێوه‌ردانی دهرهكیەوه نه‌بوو. به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامی له هیچ هه‌وڵێك بۆ زه‌ربه‌لێدان له خه‌باتی گه‌لی كورد، له هه‌ردوو لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات، له‌هیچكام له‌پارچه‌كانی كوردستان درێغی ناكات، به دڵنیایه‌وه لێره‌ش هه‌وڵیداوه له رێگه‌ی ده‌زگا سیخوری و ده‌ست و پێوهندهكانییهوه كاریگه‌ری سلبی له سه‌ر رووداوه‌كان هه‌بێ. ئه‌وه‌ی كه له به‌رده‌ركی سه‌را له جیاتی دروشمی دیاریكراو بۆ گۆڕانكاری و چاكسازی، دروشمی اللهاكبر كه دروشمێكی ناسراوی سیاسییه و سه‌رچاوه‌ی ئیلهامه‌كه‌ی رژێمی ئیسلامی ئێرانه به‌رز كرایه‌وه، له لایه‌كه‌وه رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی خۆشحال كرد و له لایه‌كی دیكه‌وه زه‌ربه‌یه‌كی كوشنده‌ی له خه‌بات حوقخوازانهی خه‌ڵكێكدا كه دلسۆزانه له هه‌وڵی به‌ره‌و پێشبردنی پرسی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستاندا بوون.
رووبەر: مەلا كرێكار دەڵێ: كۆمەڵی ئیسلامی پاشكۆ و سەر بە ئێرانە و لە لایەن ئێرانەوە هاوكاری مادی و مەعنەوی دەكرێ، ئایا ئێوە لەمڕووەوە بەڵگە و تێبینی و سەرنجتان هەیە؟
عەلیزادە: ئێمه به‌ڵگه‌یه‌كمان له‌م بابه‌ته‌وه نیه، به‌ڵام ده‌مێكه كۆماری ئیسلامی مه‌عنه‌ویاتێكی نه‌ماوه تا بڵێین له‌م رێگه‌یه‌وه كاریگه‌ری مه‌عنه‌وی له سه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی دیاریكراو داده‌نێ، مه‌لاكان و ئایەتوڵاكان كه سه‌مبولی پاراستنی ناسنامه‌ی ئیسلامی رژێمی ئێرانن له ناوخۆی ئێران‌دا په‌راوێز كه‌وتوون و تووشی پڕش و بڵاوی بوون. بۆ پاراستنی پێگه‌ی خۆیان له ده‌سه‌ڵاتدا ناتوانن حیسابێكی ئه‌وتۆ بۆ نفوزی جه‌ماوه‌ری خۆیان بكه‌ن. له ده‌ره‌ی ئێرانیش پێوه‌ندییه‌كه له ئه‌ساسدا مادییه و له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی ئه‌م هێز و ئه‌و هێزدا حیسابی بۆ ده‌كرێ. كۆماری ئیسلامی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له كوردستانی عێراق و له فه‌له‌ستین و ته‌نانه‌ت له لوبنانیش وه‌كو كارتی كایه به‌كار دێنێ بۆ ئه‌وه‌ی له دابه‌ش كردنی كاردا وه‌كو زلهێزێكی ناوچه‌یی حیسابی بۆ بكرێ.

+ نوشته شده در جمعه بیست و پنجم آذر ۱۳۹۰ ساعت 11:7 توسط
|