ترور ها در داخل گروهک کومله ادامه دارد

سالار پاشایی:
(كۆمه‌ڵگای نه‌فره‌تاوی)له دوو رۆژی رابردوودا، رووداوی دڵته‌زێنی مه‌رگی ژنه پێشمه‌رگه‌یه‌كی گه‌نج به ناوی مریه‌م ناسراو به یه‌ڵدا، به فراوانی له‌سه‌ر تۆڕی ئینتێرنێت بڵاو بووه‌وه‌و په‌رچه‌كرداری زۆر جۆراوجۆر و فراوانی لێكه‌وته‌وه. لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس و راگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ باس له نه‌خوازراوبوونی كوژرانی یه‌ڵدا به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌یه له ئۆردوگای بازیان ده‌كه‌ن و له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌یان چالاكی ئینتێرنێتی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش هاوسه‌ری ناوبراو و حیزبه‌كه‌ی به تاونبار و بكوژی یه‌ڵدا ناوزه‌د ده‌كه‌ن. جا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ریوایه‌ته، له خوا به‌زیاد بێت ده‌یان شاعیری فێمێنیست وه‌ك قارچك هه‌ڵتۆقیون كه خۆیان وه‌ك پارێزه‌ری مافی ژنان هه‌ڵده‌خه‌ن و به لێشاو كۆپله شێعریان بۆهاتووه. له راستیدا چه‌ند پرسی سه‌ره‌كی له‌م ئاڵۆزییه مه‌جازییه‌دا سه‌رنجی منی به‌لای خۆیدا راكێشا كه به پێویستم زانی رای خۆمی له‌سه‌ر بڵێم:
١- له كۆمه‌لگای كورده‌واریی ئێمه كه ژن كوشتن و توندووتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان، بووه به نه‌ریتێك و هه‌رده‌م وه‌ك مه‌ترسییه‌كی گه‌وره هه‌ڕه‌شه له گه‌شه‌كردنی كولتوری و بیری پێشكه‌وتنخوازی و یه‌كسانیخوازنه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌كات، له‌وانه‌یه له ناخی هه‌ر تاكێكی كورددا، وه‌ك پاڵنه‌رێكی سایكۆلۆژیك و ره‌وانی ئاماده‌بێت، جا چ له نێو حیزبێكی سیاسی‌دا چالاكی بكات و ده‌وره‌ی بارهێنانی حیزبیشی تێپه‌ڕاندبێت یان له نێو رێكخراوێكی مه‌ده‌نی هه‌ڵسوڕاو بێت یان په‌نابه‌ر و نیشته‌جێی ئوروپا و ئا‌مریكا و كۆمه‌ڵگا مۆدێرنه‌كان بێت. واته ئه‌وه مه‌ترسییه‌كه كه شوێن پێكه‌ی له میراتی عورف و نه‌ریتێكی پیاوسالارانه‌ی هه‌زاران ساڵه‌دا، له‌شی نه‌خۆشی خۆی راكێش ده‌كات و جاری وایه ده‌وڵه‌ت و یاسا و كولتوری عه‌شایریش، پاڵنه‌ری سه‌ره‌كین بۆ زیندوو راگرتنی.
٢- قه‌زاوه‌ت كردن له نێو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێمه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خۆیان به پێشه‌كه‌وتنخواز و یه‌كسانیخوازی مافی ژن و پیاو ده‌زانن، به پێی ستاندارده جیهانییه‌كانی دادگا‌و مه‌حكه‌مه‌و یاسا، ده‌بێ قه‌زاوه‌تێكی به‌ڵگه‌مه‌ندو یاسایی بێت و لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و پزشكی یاسایی و دادگا‌و پارێزه‌ر و تاونبار، تێیدا ئاماده بن و له ئه‌نجامی پڕۆسه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌یی دیاریكراودا، بڕیار و ده‌رنجامی نیهایی و حه‌قیقه‌ت ده‌ركه‌وێت. به‌ڵام ئایا به‌ڕاستی له ئاست ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه‌ی مه‌رگی یه‌ڵدا، تازه شاعیرانی فێمێنیست! و چالاكانی سه‌رتۆڕی ئینتێرنێت، پشتیان به به‌ڵگه‌كان و پڕه‌نسیپگه‌لێكی وه‌ها به‌ست؟ به پێچه‌وانه زۆر به خێرایی و به په‌له‌پڕووزه دیتمان كه چلۆن شه‌پۆلی سووكایه‌تی و بێحورمه‌تی به رێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌ركردایه‌تی حیزب و رێبازی سیاسی و ئالای كوردستان و خه‌باتكاریی و مێژوو و هه‌موو ره‌هه‌ندێكی حیزبێكی سیاسی وه‌ك كۆمه‌ڵه كرا‌و ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌دا له زه‌ین و ره‌وانی ئه‌م دڵ پڕ له قینییه‌دا ون بوو و په‌ڕاوێز كه‌وت، بایه‌خدان به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بێ لایه‌نانه و مافناسانه‌ی رووداوێكی دڵته‌زێن یان تاوانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو. بێ شك هه‌موو تاوانبارانی سه‌لمێندراو له دادگا دژ به مافه‌كانی ژنان ده‌بێ سزا بدرێن و نه‌فسی كاره‌كه‌ش كرده‌وه‌یه‌كی نا ئینسانی و مه‌حكومه و ئه‌مه جێگه‌ی هیچ مشت و مڕێك نیه.
٣- سه‌یرتر له هه‌مووی ئاستی نه‌فره‌ت پژاندێكه كه ده‌ڵێی گركانی ته‌قیوه و هه‌لپه‌ره‌ستانه له ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕاو خۆی مڵاس دابوو كه كه‌سێكی وه‌ك هاوسه‌ری یه‌لدا له نیوه‌شه‌وێكدا و له ژووری تاكه‌كه‌سی خۆی و یه‌ڵدادا، رووداوێكی دڵته‌زێن بقه‌ومێنێت یان له ده‌ستی بپسێت، ئینجا به پانه‌وه هه‌ڵكوتێته سه‌ر هه‌موو تانوپۆی حیزب و رێبه‌رییه‌كه‌ی و ئه‌م رووداو یان تاوانه، به سیاسی و حیزبی و ئایدۆلۆژیك بكه‌نه‌وه و هه‌رچی ناڕه‌وایه به زمان و قه‌ڵه‌میاندا بێته ده‌ر. جا له شه‌پۆلی هه‌وسارپساوی لایه‌نگرانی كۆمۆنیزمی كاریگه‌ریی و حیزبی كۆمۆنیسته‌وه بگره كه ته‌نانه‌ت حازر نین ناوی حیزه‌به‌كیشت ببه‌ن هه‌تا لایه‌نگرانی لایه‌نه‌كانی دیكه كه له به‌سیاسی كردنه‌ه‌وه‌ی ئه‌م پرسه، پێیانوایه قازانجێك ده‌به‌ن و پێیان باشترین گیرگه‌یه بۆ هه‌ڵڕشتنی رق و نه‌فره‌تی ده‌روونی خۆیان، ئه‌م دیارده‌یه یه‌كجار زه‌ق و به‌رچاوه. دیاره زۆر كه‌سی دڵسۆز‌و به‌په‌ڕۆشیش زۆر به‌رپرسانه بیروڕای خۆیان ده‌ربڕیوه و به ته‌مان به لێكدانه‌وه‌ی خۆیان، تیشك و رووناكایی بخه‌نه سه‌ر ئه‌م رووداوه ناخۆشه‌و له‌م چه‌شنه نه‌فره‌ت پژاندنه خۆیان بوواردووه و یان ره‌خنه‌یان لێگرتووه كه ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه به‌ڕاستی شیاوی به‌رز نرخاندنه.
٤- من نازانم بۆچی زۆرێك له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێمه، توندوتیژی و به فه‌ڕز تاوانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك كوژرانی ژنێك، به نه‌فه‌ره‌تێك وڵامده‌داته‌وه كه ئاوێـته‌یه به هه‌لپه‌ره‌ستی و دووڕوویی خاڵی له‌هه‌ر ناورۆكێكی عه‌قڵانی و ره‌خنه‌ی لۆژیكی؟ بۆچی له ئه‌گه‌ری روودانی تاوانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، رواڵه‌تی سیاسی و حیزبی و ئایدۆلۆژیكی پێ ده‌درێت و سوره‌تی مه‌سئه‌له‌كه زۆر به خشكه ده‌گۆڕدرێت و ئامانجه ده‌روونی و ره‌وانییه‌كانی ئه‌م كه‌سانه‌ی پێ ده‌پێكرێت؟ ئایا فێكردن و بارهێنانی پێشمه‌رگه‌یه‌كی لاو له حیزبێكی سیاسی، گارانتییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی نیوه‌شه‌و توندوتیژی و تاوانێك دژ به هاوسه‌ره‌كه‌ی له ژووری تاكه‌كه‌سی خۆیان ئه‌نجام نه‌دات؟ كێ شه‌رعییه‌تی قه‌زاوه‌تی خۆداندراوی سپاردووه به‌و كه‌سانه‌ی كه به لێشاو سوكایه‌تی به هه‌موو ریزه‌كانی حیزبێكی سیاسی و كه‌سایه‌تی و كه‌رامه‌تی زۆر تێكۆشه‌ری پاك و باوه‌ڕمه‌ند ده‌كه‌ن؟ ئایا ئه‌نجامی تاوانی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیا له كۆمه‌ڵگای كوردستان و له ئۆردوگای نیزامی حیزبێكی سیاسی رووده‌دات یان له ئا‌مریكا و ئوروپای مودێرنی موده‌عیانی مافی مرۆڤ تاوانی كوشتن دژ به ژنان ئه‌نجام نادرێت؟ ئایا ئه‌و كابرا سپی پێسته‌ی چه‌ند مانگ له‌وه پێش زیاتر له هه‌فتا كچ و كوری لاوی له نۆروێژ قه‌تڵی عام كرد، هیچ په‌روه‌رده‌یه‌كی مودێرن و ئوروپایی نه‌دیتبوو و كابرایه‌كی نه‌خوێنده‌وار بوو؟ یان كوشتنی فاتمه شاهینداڵ له سوید به ده‌ستی باوكی و هه‌موو كوشتنه‌كانی دیكه له وڵاتانی ئوروپایی هه‌تا دوایین نمونه‌ی كچه سێزده ساڵه‌كه‌ی چه‌ند رۆژ له‌وه پێش كه ڵه وڵاتی ئاڵمان به ده‌ستی باوكی كوژران، ئایا هه‌موو ئه‌مانه ده‌كرێت بڵێین سه‌رجه‌می كۆمه‌ڵگا له ئاستیاندا تاونبارن؟
٤- خه‌ڵكانێكی دیكه‌ش له‌م نێوه‌دا، واته ئه‌وانه‌ی وا نووسین به زمانی دایكی خۆیان به لایانه‌وه قاچاخه‌و تا دوێكه به‌یت و بالۆره‌یان بۆ ته‌پ و تۆزی به‌ناوحه‌ماسه‌ت و سێناریۆی سازكراوی قه‌ندیل هه‌ڵده‌دا و هه‌راو هوریایه‌كی زۆریان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرده‌وه، هێشتا رقی دۆڕاویی ئه‌م سێناریۆیه له هه‌ناویان نه‌چۆته‌ده‌ر كه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كوردی نوسینیان پێ سوكایه‌تییه‌و شوناس و مافی نه‌ته‌وه‌یی به‌لایانه‌وه، بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نییه، حازرن له پێناو زڕراندنی ناوی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێر و دیهاوێژی (فرافكنی) گرێ ده‌رونییه‌كانی خۆیان، ته‌نانه‌ت كامێنه‌ته كوردییه‌كانی فه‌یس بووك له سه‌ر ئه‌م رووداوه یان تاوانی مه‌رگی یه‌ڵدا بكه‌ن به زمانی شیرینی! فارسی و ناوی حیزبه‌كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیشی بزڕێنن، به‌ڵكو بۆره قازانجێكی نه‌بینراو یان هاوسۆزییه‌كی درۆیین به‌وانیش بگات. ئینسان جاری وایه واقی وڕ ده‌مێنێت له هه‌مبه‌ر نزم بوونی كه‌سایه‌تی و هه‌ڵشه بوونی ئه‌م ئاخاوتنه نامه‌عریفییه كه به ته‌مایه ژێستی فه‌یله‌سووفانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ به خۆیانه‌وه بگرن له كاتێكدا له دووره‌وه گاڵته‌جاڕ بوونی ئاخاوتن و نووسینیان، وه‌ك ده‌نگی ده‌هۆڵ به‌رز و ناوه‌رۆكی راسته‌قینه‌ی ئه‌م فووتێكراوییه له قاو ده‌دات و به‌رهه‌مێكی جگه له قێزه‌ونی و بێزاری له دڵ نایه‌ته ده‌ر. واته ئه‌وانه‌ی رۆژێك له رۆژان نانه ره‌قێكیشیان به تاقه پێشمه‌رگه‌یه‌ك نه‌داوه و حازرن له پێناو مه‌تره‌ح بوونی ناوی خۆیان به قیمه‌تی هه‌رزان فرۆش كردنی بزووتنه‌وه‌یه‌ك، له وه‌ها فه‌وزایه‌ك ببنه قاره‌مان و تاقه سواری به ناو راستگۆیی و پاراستنی پڕه‌نسیپ!
٦- واقعییه‌ت ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگای ئێمه به هه‌موو تانوپۆی ژیانی تاكه‌كانییه‌وه، له هه‌ر شوێنێك نیشته‌جێ بن له نێو كاره‌ساتێك به‌سه‌ر ده‌به‌ین كه گرێدراوی مێژووییه‌كی خوێناوییه‌و هیچ سنوورێكی جوگرافیش ناتوانێ له‌م كاره‌ساته‌ی ده‌رباز بكات. چه‌ند كه‌سایه‌تی بوونی زۆریه‌ك له تاكه‌كان و كه‌ڵه‌كه بوونی رق و نه‌فره‌ت له هه‌ناو و ده‌رونی سیما میكیاج كراوه‌كانی به رواڵه‌ت مه‌ده‌نی و شارستانی، پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی زۆر چالاكی دژه‌به‌ره‌انه‌یه به‌رانبه‌ر به هاوچاره‌نووسانی خۆیان. واته ئاقارێك كه ته‌نیا ئاسۆگه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نه‌فره‌تاوییه كه به‌رده‌وام بیرۆكه‌ی داتاشینی ئیبلیسێكی تاقانه به‌رهه‌م دێنیته‌وه. له‌وانه‌یه كورد و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی، رێگه‌یه‌كی زۆری مابێت تا به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌ك بڕوات كه دڵخوازی بیرۆكه‌ی پێشكه‌تخوازانه‌و یه‌كسانیخوازنه‌یه كه چی دی ژنان نه‌بنه قوربانی توندووتیژی و كو‌لتور و شارستانییه‌ت و هاووڵاتی سه‌ربه‌ستی وه‌فادار به به‌هاكانی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤ، نه‌ته‌وه‌یه‌كی تێگه‌یشتووی پێگه‌یشتوو به‌رهه‌م بهێنیت كه ئاماده نه‌بێت چی دی به ئاسانی له ئه‌گه‌ری روودانی تاوانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، سووكایه‌تی به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكات له له ده‌وری رێبازێكی تایبه‌ت كۆبوونه‌ته‌وه‌و له پێناو وه‌دیهێنانی ئامانجه به‌رزه‌كانیدا حازرن ته‌مه‌نی خۆیانی بۆ ته‌رخان بكه‌ن.
له كۆتاییدا وێڕای ده‌ڕبڕینی داخ و كه‌سه‌ر
و ئاڵۆزیی و له‌و په‌ڕی رێز و حورمه‌ته‌وه، پرسه‌كان له‌باڵی یه‌ك ده‌ربهێنین و به‌ستێنی پێگه‌یتشنی كولتوورێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی راشكاو و جیدی و تێگه‌یشتوو به‌رهه‌م بهێنین.

+ نوشته شده در جمعه بیست و پنجم آذر ۱۳۹۰ ساعت 11:23 توسط
|